چۆن ددانه‌كانمان له كلس پاكبكه‌ینه‌وه.؟
کلسکردنی ددانه‌کان یه‌کێکه له‌باوترین کێشه‌کانی ددان و چینێکی زه‌رد له‌سه‌ر ددانه‌کان دروستده‌بێت ، لێره‌دا باسی دوو رێگه‌ی ئاسان ده‌که‌ین ته‌نها به پێکهاته‌ی سروشتی و له‌ماڵه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری کلسی ددان و زه‌ردیه‌که‌ی بکرێت.”
هۆکاره‌کانی دروستبونی کلس و ئه‌وچینه زه‌رده‌ی له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌بێت زۆره به‌ڵام دیارترینیان به‌هۆی پیسبونی ده‌م و گرنگی نه‌دان و نه‌شتنی ددانه‌کان دروست ده‌بێت .
پیسبوونی ده‌م و به‌کارهێنانی فڵچه‌ی پیس و به‌کارهێنانی پهتتی ددان پاکردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ناته‌ندروست ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی په‌ڵه و هه‌ندێک جاریش کلس و چه‌ند جۆرێکی تری نه‌خۆشی توشی ددانه‌کان ده‌بێت .
به‌م دوو رێگه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان و سروشتی ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌کی باش چاره‌سه‌ر بکرێت ، هیچ کاریگه‌ریه‌کی لاوه‌کیشی نیه و زیانی بۆ ددانه‌کان نیه
1/ته‌نها که‌مێک “کونجی” ده‌که‌ینه ده‌مان و جوان دهیجوین و لهدهمان ده‌یهێڵینه‌وه به‌ڵام قوتی ناده‌ین ، پاشان به فڵچه‌یه‌کی خاوێنی وشک به‌و کونجیهی لهناودهماندایه ددانهکانمانی وه‌ک هه‌ویری ددانه‌کان پێده‌شۆین ، پاشان ئاو لهدهمان ڕاده‌ده‌ین
2/ته‌نها که‌مێک خوێ ده‌که‌ینه سه‌ر فڵجه‌ی ددان شوشتنه‌که ددانهکانمانی پێده‌شۆین و پاشان ئاوی سارد له دهمانڕادهدهین ، هه‌فتانه2بۆ3جارئه‌م کارهدووباره ده‌که‌ینه‌وه….!!