له سلێمانی به‌بێ ته‌زویری رێژه‌ی به‌شداری له‌نێوان 18 بۆ 20 بووه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پێش پچراندنی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمسیۆن له هه‌ولێر، رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی سلێمانی سه‌دا 9 بووه، به‌ڵام دوای سێ كاتژمێر پاش ته‌واو ئه‌نجامی هه‌ڵبژرادن رێژه‌كه بۆ سه‌رووی سه‌دا 50 به‌رزكراوه‌ته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” هەر لە كاتژمێرە یەكەمەكانی ڕۆژی دەنگدان قوباد و پاڤێڵ لێدوانی بوغزاوی و بێسەروبەر و نامەنتقیان دا كە پڕ بوو لە هیستریا. پاشان هەندێ بەرپرسی تریان بە سەعدی پیرەیشەوە جەختیان لە قبوڵنەكردنی ئەنجامەكان كردووە. ئێوارەیش قوباد لێدوانی دا كە پێچەوانەی قسەكانی سەرلەبەیانیی خۆی بوو ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو، كه لە كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ، كۆمیسیۆنی سلێمانی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵا پچڕاند. دوایین داتا لەسەر ڕێژەی بەشداربوون لە سلێمانی هەتا كاتژمێر 12 تەنیا نۆ لە سەت بوو. لە دوای ئەوە هەتا كاتژمێر نۆی شەو هیچ داتایەكی تر ڕەوانە نەكرا بۆ كۆمیسیۆنی باڵا. لە كاتژمێر 12 هەتا نۆی شەو خروقاتی بەرفراوان كراوە و شكۆی بنكەكانی دەنگدان و كارمەندانی كۆمیسیۆن و كۆی پڕۆسەكە پێشێل كراوە و دەنگێكی زۆر لە بەرژەوەندیی یه‌كێتی تەزویر كراوە. پاش تەزویرەكە كۆمیسیۆنی سلێمانی داتای تازەی ناردووە ئەویش سێ كاتژمێر دوای كۆتایهاتنی دەنگدان كە ڕێژەكە لەسەرووی پەنجا لەسەدە. ئەوە لە حاڵێكدایە كە ڕێژەی حەقیقیی بەشداری لە سلێمانی نەگەییشتووەتە بیست لە سەتیش”.
له‌و باره‌یه‌وه به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌ره‌تایه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان 320 سكاڵای تومار كردووه له‌سه‌ر خروقات و ته‌زویره‌كانی سنوری جوگرافیای سلێمانی، له‌به‌رامبه‌ر دا یه‌كگرتوو و گۆڕانیش نارازین و له‌سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌گه‌ری هه‌یه رێك بكه‌ون و گۆڕان ته‌زویره‌كه‌ی یه‌كێتی قبوڵ بكات چونكه پێشتریش گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا ته‌زویره‌كه‌ی یه‌كێتی په‌رده پۆش كردوو، دژایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاراسته‌ی پارتی كرد بۆیه جێگای متمانه نین”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه شێخ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌له‌بجه رایگه‌یاندووه” پارتی دیموكراتی كوردستان سكاڵای زۆری تومار كردووه، رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی له سنوری جوگرافیای سلێمانی گۆڕانی به‌سه‌ر داهاتووه، له سلێمانی رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی تا كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ر سه‌دا 20ی تێنهپهراندبوو، به‌ڵام پاش پچرانی په‌یوه‌ندی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ سلێمانی و دوای پێدانی ئه‌نجامه‌كه، خروقاتی زۆر كراوه رێژه‌كه بۆ سه‌روی سه‌دا 50 به‌رز كراوه‌ته‌وه، بۆیه پارتی نارازیه له‌م خروقاتانه”.