د.فواد حوسێن : پشتیوانی سهرۆك بارزانی هێزێكی گهوره بوو بۆم
لەمیانی وتووێژێکی تایبەتی ڕۆژنامهوانیدا لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ،د. فواد حوسین کاندیدی سەربەخۆی فەرمی سهرۆك بارزانی ڕایگهیاند:” چ بە میکانیزمی ناو فڕاکسیۆنە کوردییەکان بێت یاخود میکانیزمی ناو پەرلەمانی عیراق بێت دەنگدان لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بکرێت هەر من سەردەکەوم و دەنگی زۆرینە دەهێنم” ئیشهڵا” متمانهمان به خۆمان ههیه “.
د. فواد حوسین کاندیدی سەربەخۆی فەرمی سهرۆك بارزانی ڕاشیگهیاند:” جگە لەلایەنە عیراقیەکان گفتوگۆ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کراوە، هەروەها لەبارەی گفتوگۆیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت” ئەگەری هەیە خۆیان بکشێننەوە هیوادارم خۆیان بکشێننەوە ئەوکاتە واتای دەگەینە ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوەش واتای ئەوەی یەکێتی دەتوانێت بەشی خۆی هەبێت لەناو حکومەتی عیراقی”.
لهبهشێكی تری وتوێژهكهیدا لهبارهی دهنگۆی پێدانی پۆستی پارێزگای كهركوك به پارتی د. فواد حوسین کاندیدی سەربەخۆی فەرمی سهرۆك بارزانی گوتی:” ” نەخێر، هیچ پەیوەندییان بەیەکەوە نیە، چونکە ئەوە پەیوەندی بە ئەنجومەنی پارێزگاوە هەیە لەوێ پارێزگار دەنگی لەسەر دەدرێت کەزۆربەی ئەندامەکانی پارتین واتە پارتی دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک ، ئەوەمان بەبرادەرانی یەكێتی وتووە.”
ههروهها د.فوئاد حسێن لەقسەکانیداجەختی کردەوە دهشڵێت” من وەک کاندیدێکی بێ لایەن كه پەنجا ساڵە خەباتم هەیە لەلایەن “بەڕێز سەرۆک بارزانی”یەوە کاندید کراوم ” گوتیشی” کاندیدکردنی کەسێکی بێ لایەنیش لەلایەن”جەنابیانەوە” ئەوە دەردەخات کە کەسێک بێت بتوانێت لەگەڵ هەموو پێکهاتە جیاوازە عیراقیەکان مامەڵە بکات بەو پەیوەندییە فراوانەی لەگەڵ لایەنە سیاسیە عیراقیەکان هەمانە هەروەها لەگەڵ لایەنە کوردییەکانیش هاتوینە بەغداد “ئیشەڵا” سەرکەوتوو دەبین.”
د.فواد حوسێن ئاماژەی بەبەیاننامەکەی”سهرۆك بارزانی”کرد لەسەر پشتیوانی لێکردنی و دهڵێت” من سوپاسی دەکەم بۆ ئەو پشتیوانیەی”سەرۆک بارزانی” ئەو بەیاننامەیە هێزێکی گەورە بوو بۆم، وە ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو بەنزیکەی هەموو سەرکردە عیراقیەکانمان بینیوە زۆربەیان پشتگیریمان لێدەکەن وە زۆربەشیان دەڵيین دەبێت بە میکانیزمی کوردی لەناو کورددا یەکلایی بکرێتەوە یەک کاندید بۆ ئەو پۆستە، وە ئەو میکانیزمەش ئێـمە بڕوامان پێیەتی چونکە ئەوە چارەسەرە”.
لهكۆتایی وتوێژهكهیدا د.فواد حوسێن گوتیشی :” پارتی و جەنابی سهرۆك بارزانی سورن لەسەر ئەو میکانیزمە کە لەناو فراکسیۆنە کوردییەکانەوە کاندیدێک دیاریبکرێت، چونکە فراکسیۆنە کوردییەکان گوزارشت لەپێکهاتە و لایەنە جیاوازەکانی کوردستان دەکەن و نوينەری زۆربەی لایەنەکان فراکسیۆنیان هەیە، وە زۆربەی ئەو لایەنانە-شی بینیومانن جەخت و پشتگیری لەو میکانیزمە دەکەنەوە.”