لەكاتی هێرشەكەی داعش بۆ سەر كەركووك قاسم سولێمانی لە سلێمانی بوو

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لەكاتی هێرشەكەی داعش بۆ سەر كەركووك قاسم سولەیمانی شەوەكەی لەكەركووك بووە، چەندین دیداری سیاسی و عەسكەری لەگەڵ چەند لایانێكی نزیك لە ئێرانی ئەنجام داوە.
 
سەرچاوەیەكی سیاسی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە شەوی 21ی 10ی 2016، كاتژمێر 3:30 خوڵەك كاتێك داعش هێرشی كردۆتە سەر شاری كەركووك قاسم سولێمانی بۆ دەمەو ئێوارەی 20ی 10 گەیشتۆتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئەو شارە كۆبۆتەوە.
 
ئەو سەرچاوەیە دەلێت هاتنی قاسم سولێمانی بۆ شاری سلێمانی پەیوەندی بەرووداوەكەی سەر ئەو شاری كەركووكەوە هەیە، دەلێت هاتنی قاسم بۆ سلێمانی لەكاتێكدا بووە كە داعش بۆ رۆژی پاشتر پیلانەكەی جێبەجێ كردووە لەكەركووك.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، هاتنی داعش بۆ ناو شاری كەركووك لەرێگای گوندەكانی بەشیر و عوزێرییە بووە كە هەردوو هێزی پێشمەرگە و حشدی شەعبی لەوێدان، بەڵام هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لە كەركووك دەلێت “ئەو چەكدارانە بۆشاییەكی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبییان لە نێوان گوندەكانی بەشیر و عوزێرییە بە دەرفەت زانیوە بۆ دزەكردن، ئەو مەسافەیە نزیكەی چوار كیلۆمەتر دەبێت”. هەڵۆ نەجات دەڵێ ئەوان دەمێكە هەستیان بەو بۆشاییە كردووە، پێشتریش هۆشدارییان داوە لە مەترسیی ئەو بۆشاییە، بەڵام تاوەكو رووداوەكەی رۆژی هەینی رووینەدا، ئەو بۆشاییە پڕنەكرایەوە.
 
 
ئەو میحوەرەی كە هێزی پێشمەرگەی لێیە فەرماندەكەی وەستا رەسوڵی سەر بە باڵی قورغكاری یەكێتیەو، سەرچاوەكانیش باس لە سیناریۆی جیاواز دەكەن، هەوڵێكی زۆریش هەیە بۆ شاردنەوەی رووداوەكانی شاری كەركوك.
Back to top button