بریار نامیق : دوێنێ٢٠ کارمەندی ئاسایشی یه‌كێتی به ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویره‌وه هاتبوون ده‌نگ بۆ یه‌كێتی بده‌ن
دوێنی له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان یه‌كیتی هه‌وڵێكی زۆری دا كه پشیوی بنێته‌وه‌و پێشێلكاری زۆریشی ئه‌نجام دا ، یه‌كیتی خه‌ڵكێكی زۆری له كه‌ركوكه‌وه هاورده كردبوو بۆ چه‌مچه‌ماڵ و شاری سلێمانی ، له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له شاری سلێمانی ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و په‌لاماری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیشیان دابوو .
بڕیار نامیق، پەیامنێری کەناڵی KNNـى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت :” دوێنێ٢٠ کارمەندی ئاسایش بە جلی مەدەنییه‌وه ، ھاتبوون دەنگ بدەن لەو بنکەیەی تیمی روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی بنكه‌كه‌وه ڕێگەیان پێنه‌درا دەنگ بدەن، ئه‌و ئاسایشانه‌ی كه به جلی مه‌ده‌نییه‌وه هاتبوون ده‌نگ بده‌ن رەگەزنامەکانیان نوێ و ته‌زویر بوو و ناسنامەشیان پێنه‌بوو، دواتر بوو به كێشه‌و ئاژاوه‌و بنكه‌كه داخرا“.
په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵیKNN ده‌شڵێت :” خۆی و تیمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی یه‌وه په‌لاماریان دراوه و سەیرەکە لەوەدایە ئەو قوباد تاڵەبانییە لەھەموو بانگەشەکاندا دەیگوت ئارامی و بەتایبەت باسی ئارامی بۆ سلێمانی دەکرد، لەو قوتابخانەیەی ئەو دەنگی تێدا دا، ئاسایشەکانی سەر بە وەستا حەسەنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، پەلاماری منیان دا“.
بریار نامیق په‌یامنێری كه‌ناڵیKNN گوتی :” بەھۆی لێدانەکەوە ئازار بەر دەستێکی کەوتووە و ئێستاش دەستی پێچراوە. گوتیشی: ”ئەوان دەمانچەیان بەدەستەوە بوو، دەستیان ڕاکێشام و ئازارم پێ گەیشت، من نازانم لە کەسی دیکە دراوە یان نا، تەنیا ئاگام لەخۆم بوو ،په‌لاماری هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی
به ڤیدیۆ تۆمار كراوه‌و پارێزراوه “.