گۆڕان :ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كیتی ده‌یكات ساخته‌كاری نییه‌ ، بەڵکو کەڵەگاییه‌

جەبار مەلا ئەمین ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند: “یەکێتی ساختەکارییەکی فراوانی لە دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕاندا کردووە، ئەگەر ئەو ساختەکارییە نەبوایە گۆڕان لە سلێمانی پلەی یەکەمی مسۆگەر دەکرد ، ھەموو کاتێک یەکێتی ساختەکاری لە دەنگەکانی گۆڕان کردووە، بەڵام پێویستە گۆڕان بکشێتەوە و دەرەنجامی ئەم ھەڵبژاردنە قبووڵ نەکات”.

ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:” ناکرێت ئێمە ھەموو کاتێک بڵێین ساختەکاری لە دەنگەکانمان کراوە، بەڵام دواتر دەرەنجامەکانی قبووڵ بکەین ، ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كیتی ده‌یكات ساخته‌كاری نییه‌ ، بەڵکو کەڵەگایی بوو، چونکە ئەوان دوای كاتژمێر ۵:۰۰ پەلاماری ناوەندەکانی دەنگدانیان دا و سندوقی دەنگدانیان شکاند”.

جەبار مەلا ئەمین ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان گوتیشی:” زوڵمێکی گەورە لە بزووتنەوەی گۆڕان کراوە ،بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە دەنگەکانی خۆی خۆش نابێ و ھەموو ڕێگایەکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ ئەوەی دەنگە ڕاستەقینەکانی خۆیان وەربگرنەوە”.

یەکێتی هه‌روه‌ك چۆن لە دەنگدانی تایبەتدا، ساختە و تەزویرێکی زۆریان ئەنجامداو، به‌هه‌مان شیوه‌ بۆ دەنگدانی گشتیش ئامادەکارییەکی زۆر تۆکمەیان كردبوو ساخته‌كارییه‌كی بێشوماریشیان ئه‌نجام دا ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی دەیان هەزار پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیازی و جنسیەی عێراقیان تەزویرکردووە و پیش ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌نجام داوه‌ .

Back to top button