سبه‌ی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌درێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه وا بڕیار بوو 22/9/ 2018 خوێندنی ساڵی تازه ده‌ست پێبكات به‌ڵام به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندن دواخرا بۆ 2/10/2018 كه بریارە سبەینێ سێشەممە یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان لێبدەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم پێشتر بریاریدا بوو كە 22/9/2018 یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان لێبدرێت، بەلام بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە ماوەی 10 رۆژ دەستپێكردنەوەی دەوام دوا خراو بریاریدا لە رۆژی سێشەممە 2/10/2018 دەوام دەست پێ بكاتەوە.