یه‌كێتی هۆشداری توند ده‌داته‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌ به‌رهه‌م ساڵح

 

دوای ئه‌وه‌ یه‌كێتی له‌ ترسی به‌ده‌ست نه‌هێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌ نه‌بوو فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ به‌غدا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌, وا بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانی عێراق كۆ ببێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك نه‌ك ته‌نها ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئاماده‌ نه‌بوون ده‌نگ به‌ به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن, ئه‌وا له‌ نێو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی یه‌كێتی, یه‌كێتی ترسی هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌نگ به‌ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌ده‌ن, بۆیه‌ هۆشداریان پێدراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه‌ لاهور جه‌نگی چاوی له‌ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی سور كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ده‌نگ نه‌هێنێت ئه‌وا كۆتای مه‌رگی ئه‌وانیش ده‌بێت.

Back to top button