له ساڵی 2014 تا ئێستا یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت هێنده به‌رز ببێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/2.jpg)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو به به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت له دابه‌زیندا بوو, ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 1/ 10/ 2018 به‌هۆی مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، پێش ده‌ستپێكردنی سزا ئه‌مریكییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، تێكه‌ڵه‌ی برینتی جیهانی، نرخێكی پێوانه‌یی تۆمار كرد، كه له‌مانگی 11ی ساڵی 2014ه‌وه، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و نرخه.
نرخی خاوی پێوانه‌یی جیهانی به بڕی 16 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 82.89 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هاوكات خاوی ئه‌مریكی سووك چوار سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 73.29 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
لای خۆیه‌وه، ئۆلیڤیه یاكووب، شرۆڤه‌كار له كۆمپانیای “پیترۆماترێكس” ڕای گه‌یاند: “سعوودییه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه وزه‌ی یه‌ده‌كه‌ی خێرای نییه، یان ڕاستتر نیازی نییه به‌شێوه‌ی پێشوه‌خت به‌كاری بهێنێت”.
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، قۆناغێكی دیكه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكرێ، كه په‌یوه‌سته به ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌وه.