یه‌كێتی ئه‌و رووپا: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له كه‌شێكی ئارام هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه
دای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو, كه ژماره‌یه‌ك چاودێری نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌كرد, یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ڕاگەیەنراوێکی فه‌رمیدا ستایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ٣٠ی ئه‌یلولی پەرلەمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بە هه‌نگاوێكی گرنگی ناو ده‌بات.
مایا كۆشییانكیج، گوته‌بێژی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منی، ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له كه‌شێكی ئارام‌دا و به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه.
كۆشییانكیج پێیوایه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پراكتیزه‌كردنی مافه دێموك
یه‌كێتی ئه‌و رووپا: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له كه‌شێكی ئارام هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه
نی خۆیان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان پێویسته به خێرایی و شه‌فافییه‌ت به‌ڕێوه بچێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه گومانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێیانوایه كاری نایاسایی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه پێویسته به پێی ڕێكاره یاساییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌نگاوه‌كان به‌روه پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تێكی نوێ خێراتر بكرێن.
كۆشییانكیج دووپاتی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا و هاوبه‌شێكی به‌هێزی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕێی كاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتره له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.