سه‌عدی پیره: له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووم به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بێت ده‌نگیشم پێی نه‌دا
دوی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تاك لایه‌نه‌نانه بڕیاریدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركرده‌ی تۆراوی حزبه‌كه‌ی كاندید بكات بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق, له ئێستادا به هۆی لاوازی پشتگیری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یی گۆران له به‌رامبه‌ر كاندیده‌كه‌ی پارتی, ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح له ئارادایه, گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت، لەگەڵ بەربژێرکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نەبووم و دەنگیشم پێنەدا.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگهیدووه: “من یەکێک بووم لەو کەسانەی کە دەنگم بە دکتۆر بەرهەم نەدا ببێتە بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و پێشم ناخۆش بووە، بەڵام ئەگەر زۆرینە بڕیاریاندا دکتۆر بەرهەم ببێتە بەربژێر، بەڵێ دەچمە بەغداش و بەرگرییشی لێدەکەم”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، راستە ساختەکاری لە چەند شوێنێکراوە، بەڵام ئێمە و لایەنەکانی دیکەش سکاڵای خۆمان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە و دەبێت وەڵامی سەرجەم تانەکانیشمان بدرێتەوە.