روسیا رێگا نادەین كوردستان لەسوریا دروست ببێت
خواكوڕك
سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری رووسیا بەئاژانسی بالت نیوز(BaltNews.lv) راگەیاندووە، ئەگەر سوریا بروخێت، ئەوە كوردستان دروست دەبێت، دەبێت ئێمە هەوڵبدەین سوریا نەروخێت و یەكپارچەی ئەو خاكە بپارێزین.
جه‌نه‌راڵ ڤیاچێسلاو تروبنیكۆڤ بەئاژانسێكی وڵاتەكەی راگەیاندووە، به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆكی سوریا زۆر گرنگه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌رۆكه و ئه‌گه‌ر ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی بچو‌وكیش به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌وا یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌پارێزێت.گوتیشی هاوتاكه‌م له موساد له‌گه‌ڵ پێویستی بوونی یه‌ك ده‌وڵه‌تدایه له سوریا. ئه‌گه‌ر سوریا بڕۆخێت، ده‌بێته هۆی دروستبوونی پشێوییه‌كی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان داده‌مه‌زرێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئیسرائیل، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتی ئیسرائیل له‌مباره‌وه به‌ڕاستی پشتگیری له روسیا ده‌كات و پاراستنی سوریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك به پێویست ده‌زانێت.