نێچیرڤان بارزانی و عادل عهبدولمهدی كۆبوونهوه.
ئهمڕۆ سێ شهممه شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سهردانی عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەی دیاری شیعەکان كرد و پێكهوه کۆبوونەوە.”
بهپێی زانیارییه ههواڵییهكان، ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەی دیاری شیعەکانی عێراق کۆبوونەوە، و لە کۆبوونەوەکەشدا شاندی پارتی و عەبدولمەهدی، تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق و پرسی سەرۆککۆماریان کردووە.
ئهمه له كاتێكدایه كه دوێنێ دووشەممە شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی عێراق كۆبوونەوە و باس له پرسی كاندیدی سهرۆككۆماری عێراق كراوه.”
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیاربوو ئێوارەی دوێنێ، پەرلەمانی عێراق دەنگ بۆ لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بدات، بەڵام بەھۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا له كاتژمێر 1 بڕیاره كۆبونهوهكه بهڕیوهبچێت.”