نمونەیەک لەبێ سەلیقەیی میدیا

توانا عوسمان

بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی ئەفسەری بەعس “ملازم موحسین” لەوڵاتی یەمەن، لەلایەن “بەرپرسێکی یەکێتیەوە” و هێزێکی کوردییەوە، لەهەندێک وێبسایتی کوردی، بەتایبەت لە وێبسایتێکی وەک ئاوێنە کە بڕیارە هی ڕۆژنامەیەکی محتەرەم بێت، مایەی خەفەتە و نیشانەی داتەپینی میدیای کوردیە.

“بەرپرسێکی یەکێتی” بۆ ناوی نەهاتوە؟ لەکاتێکدا بەحساب ئۆپراسیۆنی کوشتنی موڵازم موحسین پاڵەوانێتیە.

“هێزێکی کوردی” کێن و چۆن لەوڵاتی یەمەن؟ پێکهاتەی چەکداری کوردی لەوێ چۆن ڕێکخراوە؟

کوا وێنە یان ڤیدیۆی مولازم موحسین پێش کوشتنی کە گوایە بۆ ماوەیەک چاودێری کراوە؟

کوا وێنە یان ڤیدیۆی مولازم موحسین دوای کوشتنی کە گوایە لە ئۆپراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراودا کوژراوە؟

کوا سەرچاوەیەکی بێلایەنی یەمەنی بۆ هەواڵی کوشتنی ئەفسەرێکی بەعس لەو وڵاتەدا؟

تێبینی: ئەگەر ئەوە چالاکی و هەواڵ بێت، منیش دەتوانم بڵێم، هەفتەی پێشوو کوڕێکی دراوسێمان لەوڵاتی ئۆکرانیا، بەقەیتانی قۆنەرەکەی شێخ جەعفەری کۆنە پارێزگاری سلێمانی خنکاندوە.

دەبێت وردی و جدیەت و هێمنی بۆ میدیای کوردی بگێڕینەوە.

Back to top button