راگه‌یاندراوێك له‌ نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی.

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە و باس له‌ سه‌ردانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ده‌كات له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ به‌غدا.”

پاش ئه‌وه‌ی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 1/10/2018، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حزبەکەی، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی، دوای گەیشتنی بە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەم سەرکردانەی عێراق کۆ بووەتەوە:

– ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی بینا

– فالح فەییاز، سەرکردە لە ھاوپەیمانی بینا

– عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە

– نووری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

– ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی وەتەنییە

– دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر

– سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی میحوەر

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جێگری سەرۆکی پارتی لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق كردووه‌ و خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌كردووه‌.”

Back to top button