ئێن ئاڕتی له هه‌ڵوه‌رین به‌رده‌وامه به‌هۆی تاكڕه‌وی شاسوار.
هه‌ڵوه‌رین له كه‌ناڵه‌كه‌ی شاسوار به‌رده‌وامه و له كۆتجاریش،جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی کەناڵی (NRT) کە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی دەکات، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لەو کەناڵە ڕاگەیاند و وازی هێنا.”
له‌و باره‌وه، ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه ،(سەرتیپ سەعید) جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی کەناڵی (NRT)، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە کەناڵەکە ڕاگەیاند.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوای 7 ساڵ و پێنج مانگ لە کارکردنی وەک جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی کەناڵەکە، رۆژی 10/1/ 2018 کۆتایی بەکار کردنی هێناوە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ هاوڕێکانی خواستووە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” شاسوار له ماوه‌ی رابردوو بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه كه‌ناڵه‌كه‌ی فرۆشتووه له‌ڵام له ئه‌سڵدا ئه‌و قسانه بێ بنه‌ما بوون و كه‌ناڵه‌كه هه‌ر خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و هی ئه‌وه و له ئێستاشه‌وه بووه به پێگه‌ی فه‌رمی لیست و حزبه‌كه‌ی و له ماوه‌ی رابردووش چه‌ندین بێژه‌ر و كارمه‌ندی لێهاتووی كه‌ناڵه‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند،به‌هۆی هه‌ڵپه‌رستی و تاكڕه‌وی شاسواره‌وه.