ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆك كۆمار دیاریده‌كات.
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆدەبێتەوە و تاوتوێی دەستنیشانی كەسێك دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و چه‌ندین كه‌سایه‌تیش بۆ ئه‌و پۆسته به‌ربژێرن.”
بەپێی زانیارییەكانی (خواكوڕك)، كۆبوونەوەكە دوێنێ بەهۆی ده‌ستنیشانكردنی تاكه كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته له لایه‌ن كورده‌وه دواخرا، كه تێیدا پارتی كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش به‌بێ پرسی لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه و لایه‌نه‌كانی عێراقیش داوای یه‌ك كاندید له كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك درووست نه‌بێت.”
له ئێستاشدا كاندیدی یەكێتی (د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح) ە، كە دوێنێ بەفەرمی یەكێتی داوای لەلایەنەكان كردووە دەنگی بۆ بدەن، كاندیدی پارتی و سه‌رۆك بارزانی یش (فوئاد حوسێن) ە، به‌هێزترین پاڵێوراوی كورده بۆ پۆسته‌كه و متمانه‌ی نێوخۆی و ده‌ره‌كی هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆره ببێته سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بێ ركابه‌ر.”