له خواكوڕك ژماره‌ی كورسی مسۆگه‌ركراوی لایه‌نه‌كان بخوێنه‌وه
به گوێره‌ی داتای نافه‌رمی له هه‌ردوو ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت له باره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ۳۰‌ی ئه‌یلولی ۲۰۱۸ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ،ژماره‌ی كورسی مسۆگه‌ر كراوی لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه :
-پارتی دیموكراتی كوردستان، ٦۲۵ هه‌زار و ۳۷۸ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه ،ژماره‌ی كورسییه‌كانی له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان تا ئێستا ٤٤ كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
-یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ۳۱۱ هه‌زار و ٦۱۲ ده‌نگی هێناوه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان تا ئێستاش نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ۲۱ كورسی مسۆگه‌ر بكات.
-بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ۱۸۸ هه‌زار و ۱۹۵ ده‌نگی هێناوه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ۱۳ كورسی ده‌بێت.
– جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ۱۲۰ هه‌زار و ۳۲٤ ده‌نگه‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ته‌نها ۸ كورسییه.
-كۆمه‌ڵی ئیسلامی ۱۰۲ هه‌زار و ٤۷۸ ده‌نگی هێناوه وژماره‌ی كورسییه‌كانی له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان تا ئێستاش ۷ كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
-لیستی به‌ره‌و ئیسڵاحی یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ۷٤ هه‌زار و ٦٦۰ ده‌نگی هێناوه و تا ئێستاش ۵ كورسییان مسۆگه‌ر كردووه.
– لیستی سه‌رده‌می پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش، ۱۵ هه‌زار و ٤٦۳ ده‌نگی هێناوه و كورسییه‌كی مسۆگه‌ر كردووه.