ئهندامێكی شاندی پارتی له بهغدا: لایەنە عێراقییەکان سوورن لەسەر ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن
رێناس جانۆ، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگهیاند: ” ئاماژەکان بەو ئاراستەن، کە کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەربچێت ،دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی هەولێر دەبێت، بۆیە لایەنە عێراقییەکان سوورن لەسەر ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن”.
ئەندامهكهی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕاشیگهیاند: “پارتی سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت پرسی سەرۆککۆمار لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکلایی بكرێتەوە، نەك لایەنە عێراقییەکان بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن”.
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ھەر لایەكیان كاندیدی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ھەیە، پارتی رایگەیاندووە، كە پێیان باشە ئەو پرسە لەنێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەنگی لەسەر بدرێت و كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دیار بكرێت، بەڵام یەكێتی بەو داوایە رازی نەبووە دهڵێن دهبێت له نێو پهرلهمانی عێراقهوه كاندید بۆ پۆستی سهرۆككۆمار ههڵبژێردرێت .