شوان داودی : یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆككۆماری وه‌كو له‌ ده‌ستدانی كه‌ركوكی له‌ ده‌ستچوو

شوان داودی په‌رله‌مانتاری پێشووی خولی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی و هاوكات ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌ له‌ نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی یان كاندیده‌كه‌ی پارتی ،هه‌ركامیان ده‌ربچێت ،یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌كو له‌ ده‌ستدانی كه‌ركوك له‌ ده‌ستچوو “.

پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌جیاهه‌ریه‌ك كاندیدی خۆی به‌ربژێر كردووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،پارتی پێی وایه‌ كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكی كورده‌ پێویسته‌ له‌ ناو فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵبژێرێت ،به‌ڵام یه‌كێتی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ڵێت : ده‌بێ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت .

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق پێویستی به‌ ته‌واو كردنی ڕیژه‌یی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانه‌ و پێویستی بە ئامادەبوونی ۲۲۰ ئەندامی پەرلەمان هەیە نەك ۱٦۰ ئەندام.

سه‌رۆك بارزانی دكتۆر فواد حوسێن كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق . د.فواد حوسێن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و فراوانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ، نزیكه‌ ۱۷ ساڵه‌ یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی كردووه‌و له‌ سه‌ردانه‌كانیدا ،دفواد حوسێن ۱۳ ساله‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌ و به‌فه‌رمی ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نییه‌ ،پێشتر یه‌كێتی بووه‌و له‌ شه‌ری ناوخۆدا وازی له‌ یه‌كێتی هێناوه‌و سه‌ره‌تایی ساڵی ۲۰۰۰ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كوردستان و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان .

ئێستا یه‌كێتی ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و ڕوون بووه‌ته‌وه‌ كه‌ كاندیده‌كه‌ی پارتی د.فود حوسێن چانسی زیاتره‌و به‌هێزتره‌و سه‌رده‌كه‌وێت ، به‌هێزی د.فواد حوسێن له‌وه‌دایه‌ كه‌ كه‌سێكی حیزبی نییه‌و و زۆرجاریش به‌ هۆی كێشه‌كانی هه‌ولیرو به‌غدا نێوه‌ندگیری كردووه‌و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی د.فواد حوسێنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان نوی كردووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ،چونكه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌رخه‌ت بووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون ،یه‌كێتی جگه‌ له‌ ترسی شكستی خۆی و سه‌ركه‌وتنی پارتی داوا له‌ پارتیش ده‌كات كه‌ كاندیده‌كه‌ی خۆی بكشێنیته‌وه‌ ،به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان داواكه‌ی یه‌كێتی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ئاماده‌ نییه‌ قبولی بكات .

 

Back to top button