به‌غدا یه‌كێتی ئاماده‌نییه له‌گه‌ڵ كوتله كوردستانییه‌كان هاوده‌نگ بێت

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئێوارەی دوێنێ ئێواره ۱ی۱۰ی۲۰۱۸ به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژەیی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆككۆماركه پێویستی به ده‌نگی ۲۲۰ په‌رله‌مانتار هه‌یه، بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە كۆببێتەوە.
تائێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئامادەنیە لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكان،هاوده‌نگ بێت بۆئه‌وه‌ی به‌ربژێرێكی كورد بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكلابكرێتەوە، بۆیە ناچار لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەكێك لە كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی ھەڵدەبژێردرێت.
لای خۆیه‌وه به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتی:” پێویسته پارتی و یه‌كێتی یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دیاری بكه‌ن”.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتیشی :” ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه نه‌یانتوانی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا هه‌ندێ رێككاری یاسایی هه‌ن ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.