به‌ڤیدیۆ ببینن چۆن هێزه گێره‌شێوێنه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر بنكه‌یه‌كی تۆماری ده‌نگدان له سلێمانی
كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن له گرته ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كراودا هێرشی چه‌كداره به‌ڵته‌چییه‌كانی یه‌كێتی بۆ سەر بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شارۆی بنه‌ڕه‌تی له شاری سلێمانی و تیایدا سوکایەتی بە کارمەند و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان دەکەن بڵاوده‌كاته‌وه .
نوێنه‌ری یه‌كیتی له بنكه‌ی دەنگدانی قوتابخانەی شارۆی بنه‌ڕه‌تی داوای له خزبه‌كه‌ی كردووه كه هێزێكی به‌ڵته‌چی و گێره‌شێوێنی بۆ بنێرێن ،دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی هێزێكی ئاسایشی به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه بۆ ده‌نێرێت ،په‌لاماری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ئه‌ده‌ن و دواتر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌رفێنن .
شایه‌تحاڵێك له بنكه‌ی دەنگدانی قوتابخانەی شارۆی بنه‌ڕه‌تی گووتی :” هیزه گێره‌شێوێنه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌م ە نایاسایی دەنگیان داوە و ئەنجامی سندوقەکانیان گۆڕیوە هه‌میش سندوقه‌كانیان فڕاندووه‌و دواتر گێراویانه‌ته‌وه بۆ بنكه‌كه “.
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ڕابردوو ۳۰‌ی ئه‌یلول پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن بۆ په‌له‌مانی كوردستان به‌رێوه چوو ، یه‌كێتی وه‌ك پیشه‌ی ڕابردویان كه له ۱۲‌ی ئایار پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنیان به ساخته‌كاری شێواند ،هێرش و هه‌لكوتانه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتی یه تانه‌ی لێ‌گیراو چوار لایه‌نی سیاسی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان له كۆیه ڕه‌تكرده‌وه .