جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی كەناڵی NRT دهستی له كار كێشایهوه
ئەمرۆ سێشەممە ۲ی۹ی۲۰۱۸ سەرتیپ سەعید، جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی كەناڵی NRT، لە ههژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە كەناڵی NRT ئاشكرا كرد
سەرتیپ سەعید، جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی كەناڵی NRT نوسیویهتی و دهڵێت:” دوای ٧ ساڵ و پێنج مانگ لە كاركردنی وەك جێگی بەڕێوەبەری هەواڵی كەناڵەكە، رۆژی ١ی ١٠ی ٢٠١٨ كۆتایی بەكار كردنی هێناوە و هیوای سەركەوتنیش بۆ هاوڕێكانی دەخوازێت”.
بەهۆی بە حزبی كردنی كەناڵی NRT لە لایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ماوەكانی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر كارمەند و رۆژنامەنوس و بەرپرسی ئەو كەناڵە دەستیان لەكار كێشایەوە.