شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د : یه‌كێتی به‌ هۆی نه‌شیاوی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ ده‌خرێته‌ په‌راوێزه‌وه‌

شاناز برایم ئەحمەد، له‌ وتارێكدا له‌ ژێر ناونیشانی ( لە وتارێکدا لێکترازان لەپێناو کورسیی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق) ھێرش دەکاتە سەر کاندیدی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح .

شاناز برایم ئەحمەد له‌ وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” یەکێتی ھەمدیس باجی بڕیاری کۆمەڵێک بێئەزموونی حزبی و سیاسی و سەرکردە ھەزار پێیەکانی ناو یەکێتی بدات ، به‌رهه‌م ساڵح کەسێکی نەشیاوە“ و دەبێتە ھۆی ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق لەدەست یەکێتی بچێتە دەرەوە و حزبەکەی بخرێتە پەراوێزەوە”.

له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا شاناز ئیبارهیم ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت :” بەرھەم ساڵح بێ وەفا بووە بەرامبەر جەلال تاڵەبانی، چونکە لەو کاتەی تاڵەبانی نەخۆشبوو و لە حاڵەتی کۆمادا بوو، ”ئەو زەلامە“ داوای کورسییەکەی جەلال تاڵەبانی دەکرد و بەرپرسانی عێراقیش پێیان راگەیاند، ”تاڵەبانی ھێشتا ھەر ھەناسە دەکێشێت، ئێمە ناتوانین ئەو بێ وەفاییەی بەرامبەر بکەین“.

شاناز برایم ئەحمەد لە وتارەکەیدا، بەرھەم ساڵح بە ”دکتۆر سپڵە“ و تێکدەری یەکڕیزیی ناو ماڵی یەکێتی و کورد ناودەبات، کە ”لە پێناو کورسیەکدا سەرەتا حزبەکەی خۆی (یەکێتی) و پاشان حزبە ساواکەی و ھاودیدانی فرۆشتبێت“.

Back to top button