ئاراس حه‌سۆ میرخان: به‌پێی یاسا و حه‌ق مافی پارتی یه به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: “ھێشتا زووە بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەت، بەڵام وەک یاسا و حەق مافی ئێمەیە و دەتوانین بەتەنیا حکوومەت پێکبھێنین، لەگەڵ ئەوش دا بڕواناکەم پارتی بەتەنیا حکوومەت پێکبھێنێت، بەڵکو بە بەشداری لایەنێک دەبێ کە بە ھەندێ پرەنسیپی حکوومەت پابەند بن”.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوانه‌وه ،ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گووتی :” جارێکی دیکە حکوومەتی بنکە فراوان پێکناھێنرێتەوە، گوتیشی: ”حکوومەتی بنکە فراوانی پێشتریش ئەزموونێکی شکستخواردوو بوو و دووبارە نابێتەوە”.
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ۳۰‌ی ئەیلوول ۲۰۱۸، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد ، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ یان ئه‌نجام دا ،بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان، نزیكه‌ی ٤٤ کورسی پەرلەمانی بەدەست ھێناوە.