یه‌كێتی پاشگه‌ز بوویه‌وه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار
دوای ئه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتن كه فوئاد حسێن ببێته به سه‌رۆك كۆمار, كه بۆ یانده‌ركه‌وت رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران دروسته بۆ بڕیاردان له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتی پاشگه‌ز بوویه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، به‌رهه‌م ساڵح، پۆستێكی سیادی پێ ده‌درا له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی له كێبڕكێی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
دوای ته‌واوبوونی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، یه‌كێتی له‌و رێككه‌وتنه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی رایگه‌یاند، له دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماری عێراق 297 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ن.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماری عێراق ده‌ستیپێكردووه.
شه‌ش كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كشاونه‌ته‌وه.
فوئاد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، چانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتر بووه.
كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ویستوویانه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام رێگرییان لێكراوه.