فوئاد حسێن له‌ كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كشایه‌وه‌

 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند ئەو لایەنەی ڕێكەوتنی دووقۆڵی شكاند و لێی پاشگەز بووەوە لەسەر كاندیدكردنی یەك كەس بۆ پۆستەكە، بەرپرسیارییەتی ئەم دۆخە هەڵدەگرێ.

كوتلەی پارتی دووپاتی كردووەتەوە كە لەم پۆسەی هەڵبژاردنی سەركۆمار دەكشێتەوە، چونكە دەبێ كاندیدی سەركۆمار لەلایەن كوتلە كوردیەكانەوە هەڵبژێردرێت ئینجا بچێتە بەردەم پەرلەمانی عێراق.

پارتی رایگەیاندووە كە دواتر هەڵوێستی خۆیان لەبارەی كۆی پرۆسەكە رادەگەیەنن.

Back to top button