كۆسرەت رەسوڵ لەسەر گرتە ڤیدیۆكەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک هاتە سەرخەت

خواكوڕك

پاش ئەوەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، تۆمارە ڤیدیۆییەکەی بڵاو کردەوە و لەگەڵیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکەیان لەلایەن لیوای 3ی تایبەتیی کۆسرەت ڕەسول عەلی و هێزێکی خۆبەخشی عەبدوڵای کوێخا موبارەکەوە ئەنجام دراوە، رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەلێت ئەم قسەیە دوورە لەراستیەوە، دەلێت پەیوەندی بە کۆسرەت ڕەسول عەلییەوە نییە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 24\10\2016، رایگەیاندووە ”من بە فەرمی لێدوان لەسەر ئەو بابەتە دەدەم“. ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی بڵاو کراوەتەوە، دوور و نزیک، هیچ پەیوەندییەکی بە کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی کاک کۆسرەت و لیواکەیەوە نییە“.

ڕێباز بێرکۆتی ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”هەر ئەمڕۆ، بەدوای ئەو کەسانەدا دەنێردرێت و ڕادەستی دادگای سەربازی دەکرێن“.

Back to top button