راوێژكاری پێشووی مام جه‌لال: هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆكی كۆمار پاداشتی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بوو

 

دوای ئه‌وه‌ی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا,راوێژكاری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار پاداشتی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌.

وه‌فیق سامه‌ڕائی، راوێژكاری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ پۆستێكدا ، نووسیویه‌تی: گه‌نجانی عێراقی مه‌زن، له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پلانی ئه‌وانه‌تان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ سنوور ده‌كرد و ده‌یانویست پاڵێوراوی خۆیان بسه‌پێنن. به‌ ده‌نگی دیموكراتی خۆتان ئه‌و پلانه‌تان له‌ناو برد
له‌به‌شێ:ی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌ی له‌ فیسبوك راوێژكاره‌كه‌ی مام جه‌لالدونوێت:”. سوپاس بۆ رۆڵی مه‌زنتان و سوپاس بۆ پاڵه‌وانانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌ گه‌نجانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پاڵه‌وانانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و حه‌شد و پاڵه‌وانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2018 كه‌ هه‌ڵوێستتان ده‌ربڕی و هاوسۆز بوون.

Back to top button