فراكسیۆنی پارتی به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری كورد نیه‌, وه‌ك سه‌رۆك كۆمار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رێككارانه‌ی كه‌ پێشووتر سه‌رۆك كۆمار له‌ لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان یه‌كلایی ده‌كرایه‌وه‌, به‌رهه‌م ساڵح كاندید یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار هه‌ڵبژێردرا, فراكسیۆنی پارتی ده‌لێن, ئه‌نجامه‌كان قبولكراو نین, به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری كورد نیه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فراكسیۆنی پارتی له‌ به‌غدا, به‌ (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند:” ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆمار قبوڵ نیه‌, نوێنه‌ری كورد نیه‌و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین, جگه‌ له‌وه‌ هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند:” هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح ته‌واوكردنی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بوو, بۆیه‌ چۆن شه‌رعیه‌ت ناده‌ینه‌ داگیركاریه‌كه‌ی كه‌ركووك به‌ هه‌مان شێوه‌ شه‌رعیه‌ت ناده‌ینه‌ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك وه‌ك سه‌رۆك كۆمار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین.

Back to top button