تاقانه‌یه‌كی حه‌وت خوشك له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشی بوونی به‌رهه‌م سال به‌سه‌رۆك كۆمار كوژرا

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك پاداشتی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كرایه‌ پێنجەم سەرۆک کۆماری عێراق, له‌ سنوری سه‌وزو نیلی ته‌قه‌ی خۆشی كرا, كه‌ بەو هۆیەشەوە لە چەمچەماڵیش کەسێک به‌و ته‌قه‌یه‌ كوژرا.

ئەیوب حەمە جێگری بەرێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند، بەهۆی تەقەی خۆشیەوە هاوڵاتیەک لە قەزای چەمچەماڵ بەناوی “فه‌رهاد محمد ئه‌مین” له‌ دایكبووی١٩٧١ لەماڵی خۆی له‌ قه‌زای چه‌مچه‌مال بریندار بوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بووه‌ته‌ قوربانی ته‌قه‌ی خۆشی بوونی به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆك كۆمار، خه‌ڵكی گوندی موردانه‌ی جه‌باری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌.

هه‌روه‌ها له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌یه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌,لەتەنیشت یاریگای چیا لەسلێمانی بەهۆی تەقەی خۆشیه‌وە کەسێک گیانی لەدەست دا ئەمەش دووەم حاڵەتە.

Back to top button