گیراوه‌یه‌كی سانا پەڵەی ئارەقکردنەوە لەسەر جل و بەرگ ناهێڵێت.

ئارەقەکردنەوەی زۆر دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی پەڵەی رەنگ زەرد لەسەر جلوبەرگەکان کەئەمەش زۆر بەروونی دەردەکەوێ لەسەر جلوبەرگی رەنگ سپی ئەمەش لەوەرزی ھاویندا زیاتر دەردەکەوێت.”

لێرەدا باشترین رێگای دەخەینە ڕوو بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە کە نابێتە ھۆی تێکدانی جلوبەرگەکە، دواتر پاراستنی قوماشەکە و رەنگەکەی بەبێ ئەوەی بگۆڕێت.

لەوبارەیەوە وێب سایتیکی ئیتاڵی ئاسانترین رێگای ئاشکراکردووەو بەباشیشی دەزانێت رێگای سروشتی بەکاربھێنرێت بۆ لابردنی پەڵەی ئارەقە لەسەر جلوبەرگ بەبەکارھێنانی ئاوی سارد و لانیکەم مانگی یەک جار دووبارە بکرێتەوە.

ئەو ڕێگایانەش بریتی یە لە :

1/بیکاربۆناتی سۆدیۆم: کاریگەرە بۆ نەھێشتنی ئارەق لەسەر جلوبەرگ و تەنیا جلوبەرگەکەت بخەرە نێو ئاوی ساردەوە و ٢ کەوچکی گەورە بیکاربۆناتی سۆدیۆمی تێ بکە و تا نیو سەعات پاشان بەغەسالە بیشۆ.

یان ٢ کەوچکی گەورە بیکاربۆناتی سۆدیۆم تێکەڵی ١ کەوچکی گەورە ئاو بکە و بەپەڵەکەیدا بھێنە بەفڵچەیەک و باوشک بێتەوە بێوەی و دوای ١٠ دەقیقە بیشۆ.

2/سرکەی سپی: ئەمەش باشترینە و دەبێ قاپێک پڕ بکەیت لەئاوی سارد و کەمێک سرکەی سێوی تێ بکەیت و جلوبەرگەکەتی تێ بکەیت تا سەعاتێک پاشان بن باڵەکەی جوان بشۆیت و جێی بھێڵیت تا ووشک بێتەوە.

Back to top button