كاتی راگهیاندنی ئهنجامهكانی ههڵبژاردنی كوردستان ئاشكرا كرا.
بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم له بارهی راگهیاندنی ئهنجامی ههڵبژاردنهكان ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندێت و هەر سندوقێكیش سكاڵایی لەسەر بێت بەدواداچونی بۆ دهكرێت.”
لهو بارهوه، (ئیسماعیل خورماڵی) بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنو راپرسی هەرێم رایگهیاندوه.” كه بەپێی یاسا دەبێت كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان ڕابگەیەندێت.
بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئهوهشی ئاشكرا كردوه.” لەئێستادا ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا ئەنجامەكان ڕابگەیەندێت و ئەگەر بێت و گرفت دروست نەبێت ئەوا لە كاتژمێر شەش ئەنجامەكان ڕادەگەیەندرێت.
لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی كە لەهەڵبژاردنەكەدا كراوە، خورماڵی ئاشكرای كردووه.” لەهەر شوێنێك لە هەرێمی كوردستان سكاڵا هەبێت بەدواداچونی بۆ دەكەین و هەر سندوقێك سكاڵایی لەسەر بێت تاوەكو ڕادەی پوچەڵكردنەوە كاری لەسەر دەكەین.