به‌رهه‌م ساڵح هۆكاری كوژرانی دوو هاووڵاتیه‌ له‌ كوردستان.

پاش هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق و پێشێل كردنی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی، له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردنێكی زۆر له‌ چه‌ند شاریكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتیه‌وه‌ كران دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.”

له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی “فه‌رهاد مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین” له‌دایكبووی ساڵی 1971 له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا فیشه‌كی كادیرێكی یه‌كێتی به‌ر ده‌كه‌وێت و به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و پاش گه‌یاندنیشی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاره‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری سلێمانی به‌ هۆی ته‌قه‌كردن گه‌نجێك به‌ ناوی (سه‌لام ئاده‌م) كوژرا.

شایه‌نی باسه‌ به‌ هۆی ته‌قه‌كردنێكی زۆری كادیرانی یه‌كێتی له‌ شارو شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی چه‌ندان هاوڵاتی بریندار بوون كه‌ برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌.

Back to top button