دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەك ھەواڵێكی ناڕاستی چەند دەزگایەكی راگەیاندن سەبارەت بە رێگری كردن لە فەرمانبەرانی لایەنێكی سیاسی لە دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم رەتدەكاتەوە.
دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە ۳ی۱۰ی۲۰۱۸، ھەواڵێكی بێ بنەما و ناڕاست لە ژمارەیەك مەڵپەڕ و دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە رێگەگرتن لە دەوام كردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێكی سیاسی دیاریكراو لە دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم”.
هه‌روه‌ها دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندووه” سەبارەت بە ناوەرۆكی ئەم ھەواڵە نادروستە رایدەگەیەنین كە دەوامی دیوان بەشێوەیەكی ئاسایی و وەكو ھەموو رۆژەكانی تر بەڕێوەچووە، و ھیچ گرفتێك یان رێگەگرتنێك لە فەرمانبەران و ستاف رووینەداوە، و سەرلەبەری ئەم ھەوالە رەتدەكەینەوە”.
له كۆتایی دا دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت : داواكارین ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ، بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ ھەواڵەكاندا بكەن و پڕوپاگەندەی سیاسی و نادروست بڵاونەكەنەوە، كە خزمەت بە ھیچ لایەك ناكات”.