سه‌رۆكی كۆمسیۆن: پارێزه‌ری تایبه‌ت ڕاسپێردراوه و له پێشێلكاری به‌رامبه‌ر كارمه‌نده‌كانمان خۆش نابین

هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاشكرا كرد.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند:” پێویستیمان به كاته بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان و هه‌ندێكیان لێره وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه، هه‌ندێكیشیان پێویستیان به‌وه‌یه چاودێری سیاسیی، نوێنه‌ری قه‌واره‌كان و نوێنه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان بانگ بكرێن و بۆیان روون بكرێنه‌وه “.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح گوتیشی :” له هه‌ندێك شوێن ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر كارمه‌نده‌كانییان، هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه كۆده‌كه‌نه‌وه و ئه‌نجامده‌ران ده‌درێنه دادگا و ورده‌كارییه‌كان وه‌رده‌گیرێن، پارێزه‌ری تایبه‌ت راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر سكاڵاكان بكات ،له پێشێلكاریكردن به‌رامبه‌ر یه‌ك تاكه كارمه‌ندی خۆمان خۆشنابین و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن”.
له‌باره‌ی ئه‌و سندوقانه‌ی كه قردێله‌ی سوریان لێدراوه ،سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌ڵێت :” مه‌رج نییه ئه‌و سندووقانه به‌هۆی سكاڵاوه قردێله‌ی سووریا‌ن لێدرابێت و رایگه‌یاند، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی به رێكاره‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه هه‌یه، وه‌كو هه‌ندێكیان قوفڵیان پێوه نه‌بووه یان ژماره‌ی قوفڵه‌كان یه‌كناگرنه‌وه”.