خه‌لیل سه‌ركانی: عومەری سەید عەلی به هه‌ڵبژاردن بۆماوه‌ی دووساڵ هه‌ڵبژێردراوه‌و به هه‌ڵبژاردنیش لاده‌برێت
كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایاری رابردوو ۳۰ ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى ۲۰۰۹ له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا دروست بوو، له‌و كاته‌وه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیى و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، له ۱۹ى ئایارى ۲۰۱۷دا نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچى دوایى كرد و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى ئه‌ویشدا له ۱۲ى ئایاری ئه‌مساڵ پاشان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ۳۰ ئه‌یلول شكستێكى گه‌وره‌یان خوارد.
ژمارەیەک بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕان، شكستی حزبه‌كه‌یان بۆ لاوازی رێكخه‌ری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن ده‌گێرنه‌وه‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌راندن ده‌كه‌ن .
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان ڕایگەیاند: “عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ماوەی دوو ساڵ ھەڵبژێردراوە و بە ھەڵبژاردنیش لادەبرێت، کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕانیش ئەوەندە گەورە نییە کە گەورە کراوە، ئێمە لە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژاردنی ناوخۆییمان ئەنجام دەدەین و دوای ناخەین”.
ئەندامەکەی جڤاتی گشتی گۆڕان باسی لە ڕەخنەی گەنجانی نێو بزووتنەوەکەی کرد و گوتی: ”گۆڕان بەبێ ئێمە بەڕێوە ناچێ، بۆیە ناکرێ بڵێن بە تەمەنن، چونکە ئەو خەڵکە بەتەمەنە ئەزموونی سیاسی و ململانێی حزبییان ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جومگەکانی گۆڕان و ژوورەکان گەنج بەڕێوەی دەبات، ڕاستە ئەوانە گەنجن و خوێندەوارن و بڕوانامەیان ھەیە، بەڵام ئەزموونی ئەوەیان نییە، بەڵکوو بە پاڵپشتیی ئێمە ئەوانە ھێنراونەتە پێشەوە و نێردراونەتە پەرلەمان، بۆ نموونە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان گاڵتەبازاڕی نییە، بەڵام ئێمە کەسێکمان دانا تەمەنی لە ٤۰ ساڵ کەمتر بوو، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پارێزگاری سلێمانیش بە ھەمان شێوە، بۆیە ئەمانە بەبێ پشتگیریی ئێمە کە بەتەمەنەکانین، نەدەکرا، بۆیە ناکرێ ئەوەی بەتەمەن بوو خەتی بەسەردا بێنن”.