بڵند ئیسماعیل : ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون، پارتی پشکی خۆی بە یەکێتی بدات
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌نگی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی له به‌غدا تێكدا و ئاماده نه‌بوو كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق له ناو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گواسته‌وه بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له ناو په‌رله‌مانی عێراق دوای ململانیه‌كی توند ،بووه‌ته هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ،به‌رپرسێكی پارتی ده‌لێت : چیتر بە پێی حەجمی یەکێتی، مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر پشكی پێ‌نادرێت.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ”ئێمە ناڵێین حکوومەتی نوێ بەتەنیا پێکدەھێنین، بەڵام ئەگەر یەکێتی لە پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێ‌دا بەشداری پێ بکەین، ئەوا بەقەد ئەو ٢٠ کورسییەی بەدەستی ھێناوە و بەقەدەر قەبارەی خۆی بەشداری پێدەکرێت زیاتر نا“.
بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند:” ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون، پارتی پشکی خۆی بە یەکێتی بدات و پێشتریش چەندان جار پارتی پشکی بە یەکێتی داوە”.
بڵند ئیسماعیل ده‌شڵێت :” شایستەی پارتی ٤٥ کورسییە لە کۆی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانی کوردستان و بەقەد ئەو ڕێژەی کورسییانەش حوكمڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا دەکات، ھەر لە سەرۆکی حکوومەتەوە تا کۆتا جومگەی حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستان دا”.