خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر پرۆسه‌ی ته‌عریب كردن زیندوو ده‌كاته‌وه
ئەدهەم جومعە، بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك، ڕایگەیاند: “لە دوای ۱٦ـی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە پرۆسەی بە عەرەبكردنەوە لە كەركووك دەستی پێكردووە، ئیتر لە دامودەزگاكانی حكوومەتەوە بگرە، تاوەكوو هاتنی عەرەبی ناوچەكانی خواروو و ناوڕاستی عێراق بۆ شارەكە، بەتایبەت عەرەبەكانی باشووری عێراق بۆ كەركووك درێژەی هەیە”.
بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك گوتیشی : “هەزاران دۆنم زەوی جووتیارانی كوردیش لە دەوروبەری كەركووك كە ئێستا عەرەب دەستی بەسەردا گرتووە، ئەمانە سەرجەمیان هەیە و بەشێك لەو عەرەبانەی كە زەویی كوردەكانیان داگیر كردووە، چەكداری حەشدی عەشایەرین و بەهێز هەڵبەتە ئەو زەوییە كشتوكاڵانە لە خەڵك دەستێنن، هەروەها لەناو دامودەزگا ئەمنییەكانی عێراق لە كەركووك زۆرینەی چەكدارەكانی ئەو دەزگایانە خەڵكی كەركووك نین، بۆیە ئەو سەربازانە ئێستا خێزانەكانیشیان دێنن بۆ كەركووك و لە شارەكە نیشتەجێ دەبن و هەزاران چەكداری هێزە جیاجیاكانی ئێستای كەركووك بە خێزانەوە لە كەركووك نیشتەجێ بوون”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.