مــەسرور بــارزانی پێشوازیی لە جـۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانيا لە عێراق و شاندی یاوەری ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ۳ی۱۰ی۲۰۱۸ مـەسرور بــارزانـی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانيا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە میانەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیيەکانی هەرێم و بەریتانیا، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق تاوتوێكرا و هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و باره‌وه مه‌سرور بارزانی پێشوازی له پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له بواری ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری كرد.
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێشبینی ده‌كرێ به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.