وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌ش دابه‌شكرا له ئێستادا وه‌زاره‌تی دارای و ئابووری و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران دەست پێ کرد.
سەرچاوەیەکی بەرپرسی نێو دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە دەستی گەیشتووە، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵی مووچە خۆران بکرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە لە ریزبەندی یەکەمی وەرگرتنی مووچەدا دەبێت، دواتر هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی، دارایی و خوێندنی باڵا‌و وەزارەتەکانی تر دابەش دەکرێت.
دابەشکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لەسەر بڕی 378 ملیار دینارەکەی داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕی 317 ملیار دینارەکەی بەغدایە، کە چەند مانگێکە لە دوای ناوەڕاستی مانگەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.