پۆمپیۆ ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عێراق هی عێراقیه‌كان بێت نه‌ك له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران بێت

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆك كۆمار عێراق له لایه‌ن هێزه شیعیه‌كانی عێراق هه‌ڵبژێردرا, پێچه‌وانه‌ی ئه‌و عورفه سیاسی و ته‌واوق و شه‌راكه‌تی پیشووتر كه سه‌رۆك كۆمار له پشكی كوردی پێ هه‌ڵده‌بژێردرا, مایك پۆمپیۆ له یه‌كه‌م لێدوانی میدیایی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و راسپاردنی عادڵ عه‌بدوالمه‌هدی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند پێویسته حكوومه‌تی نوێی عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت و له هه‌ژموونی ئێران دوور بێت، تارانیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ستی له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان واشنتۆن و تارانیش كرد، كه له‌ساڵی 1955 له‌نێوان هه‌ردوولادا واژووكرابوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پۆ‌مپێیۆ گوتی: “پێویسته حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانی دامه‌زرێت و خۆی بڕیاری خۆی بدات نه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت”، دووپاتیشی كرده‌وه، “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی خسته ئه‌ستۆی تاران، كه له عێراق له نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌كرێن و جه‌ختی كرده‌وه، “كۆماری ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ده‌كرێن، هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه زۆر به‌هێزه. ده‌توانین به روونی ده‌ستی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی و شوێنكه‌وتووانی له‌و هێرشانه‌دا ببینین كه له‌دژی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێن”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به ئێران پۆ‌مپێیۆ ئاشكرایكرد، “ئێستا وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات، كه له‌ساڵی 1955 له‌نێوان واشنتۆن و تاران واژوو كرابوو”.