سیناتۆرێکی ئەمریکی: به دهست نیشانكردنی بهرههم ساڵح و عادڵ عهبدوالمههدی ئهمریكا دۆڕاو ئێران بردیهوه
دوای ئهوهی دوێنێ سهرۆك كۆماری عێراق كه پشكی كورده له لایهن شیعهكان به پالپشتی ئێران له نێو پهرلهمانی عێراق ههڵبژێردرا, سیناتۆرێكی ئهمریكا لەبارەی دیارییکردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەمریکا دۆڕاوە و ئێران براوەیە.
مارکۆ رۆبیۆ، سیناتۆری ئەمریکا لەسەر ویلایەتی فلۆریدا لەڕێگەی تویتەرەوە دەنووسێت “هەڵەیە ئەگەر پێمانوابێت لە بابەتی دیارییکردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا دیارنەبێت کە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا کامیان براوەن”.
مارکۆ رۆبیۆ ئێران بە براوەی دەستنیشانکردنی بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی دەزانێت و دەنووسێت “بەڕوونی دیارە براوە ئێرانە. خودی قاسم سولەیمانی، فەرماندی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئەم رێککەوتنەی پێکهێناوە”.
ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا ئەو رێککەوتنە کە وەک خۆی دەڵێت، لەسەر دەستی قاسم سولەیمانی هاتووەتە ئاراوە، بە پێشڤەچوونێکی خراپ وەسفدەکات.
شەوی سێشەممە بەرهەم ساڵح، بەربژێری یەکێتی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا. دوای هەڵبژاردنیشی باڵیۆزی ئەمریکا و بەریتانیا پیرۆزباییان لێکرد. هەروەها برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەردانی کرد و راشیگەیاند، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کردووە.
هاوکات بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆککۆماری عێراق کرد.