رۆیتەرز: بهرههم ساڵح ریفراندۆمخواز نەبوو بۆیه كرایه سهرۆك كۆمار
دوای ئهوهی دوێنێ هێزه شیعیهكان بهرههم ساڵح یان وهك سهرۆك كۆماری عێراق ههڵبژارد پێچهوانهی ئهو عورفه سیاسیهی كه پێویست بوو سهرۆك كۆمار له لایهن هێزه كوردستانیهكان یهكلایی بكرێتهوه, ئاژانسێكی جیهانی دهنوسێت عێراق ئهو كهسهی ههڵبژارد كه ریفراندۆم خواز نهبوو.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز هۆکاری سەرکەوتنی بەرهەم ساڵح لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پشتگیری نەکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەشێوەیەکی چالاک دەگەڕێنێتەوە.
ئەگەرچی پۆستی سەرۆککۆمار زیاتر پۆستێکی تەشریفاتییە، بەڵام هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کە عادل عەبدولمەهدی بەو ئەرکە راسپێردراوە.
لە دوای روخانی رژێمی بەعس، دابەشکردنی پۆستەکانی بەغدا لەسەر بنەمای رێککەوتن بووە، پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعە، سەرۆکی پەرلەمان بۆ سووننە و سەرۆککۆماریش بۆ کورد بووە.
بەڵام پێچەوانەی نەریتەکانی رابردوو، ئەمجارە ئەو پۆستە بۆ کورد لەنێو فراکسیۆنە کوردییەکان یەکلا نەکرایەوە، بەڵکو ململانێکە بردرایە نێو پەرلەمانی عێراق، ئەگەرچی لە گەڕی یەکەم هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی نەهێنا، بەڵام لە گەڕی دووەم و دوای کشانەوەی د. فوئاد حوسێن، کاندیدەکەی پارتی، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح, کاندیدەکەی یەکێتی, توانی بەزۆرینەی دەنگ ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.
ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا نووسیویەتی، رەنگە کاندیدکردنی عادل عەبدولمەهدی، هەندێک کێشەی نێو ماڵی شیعە چارەسەربکات، بەڵام هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح، ناکۆکی زیاتر دەخاتە نێو ماڵی کورد بەتایبەت ئەوەی بەم نزیکانە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان رادەگەیندرێت.
ئەو ئاژانسە پێشیوایە، کزی پێگە و کاردانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پشتگیریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، دەرفەتی باشی پێدا، تاکو متمانەی پەرلەمانتارە عەرەبەکان بەدەستبهێنت.
رێناد مەنسوور، توێژەر لە پەیمانگای چەسام هاوسی لەندەنی کە تایبەتە بە توێژینەوە لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی، لەو بارەیەوە بە رۆیتەرزی گووتوە: “ئەگەرچی سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان دەیانویست بە رێککەوتن ئەو پۆستە یەکلا بکرێتەوە، بەڵام پەرلەمانتارانی خۆشیان پێ کۆنتڕۆل نەکرا و خستیانە نێو هۆڵی پەرلەمان”.
رێناد دەشڵێت: “دواجار پەرلەمانتاران دەنگیان دا بە کاندیدێک کە کاری بۆ یەکێتی عێراق کردبوو”.