پهرلهمانتارێكی عێراق: ئامۆژگاری عادڵ عهبدولمههدی دهكات له ئێستاوه نامهی دهست لهكارێشانهوه بنوسێت
دوای ئهوهی دوێنێ عال عهبدولمههدی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی عێراق, بهرلهوهی كابینهكهی تهشكیڵ بكات پەرلەمانتارێكی عێراق ئامۆژگاری عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بەپێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق كردووە بەوەی لە ئێستەوە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەی لە گیرفانی پشتەوەی پانتۆڵەكەیدا بێت، بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا پێویستی بەوە نەبێت بەدوایدا بگەڕێت، هەروەها بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ كە بەڕاستی فەرەنسیە.
فایەق شێخ عەلی كە پەرلەمانتار و سەركردەیەكی سیاسی عێراقە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)دا نووسیویەتی “دكتۆر عادل عەبدولمەعدی بەڕێز، لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا بینیبووم لە گیرفانەكاندا بەدوای نامەی دەست لەكار كێشانەوەتدا دەگەڕێیت، تكایە بۆ لەمەودوا نامەكەی دەست لەكار كێشانەوەت بخە گیرفانی پشتەوەی پانتۆڵەكەت، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە تۆ بەڕاستی فەرەنسییت. ئاگاشت لەخۆت بێت دژایەتی پەرلەمانی عێراق نەكەیت”.
پێشتر عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بەپێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندبوو لەوەتەی یەكەم پۆستی سیاسی وەرگرتووە، بەردەوام نامەیەكی دەست لەكار كێشانەوەی ئیمزاكراوی لە گیرفانی چاكەتەكەیدا هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی لە هەر ساتێكدا پێویست بێت، پێشكەشی بكات.
فایەق شێخ عەلی هەروەها نووسیویەتی “دكتۆر عادل كێشەیەكی بچووكی هەیە، ئەویش ئەوەیە كە لە دوای هەشت رۆژدا دەست لەكار دەكێشێتەوە، ناچارمان دەكات بەدوای سەرۆك وەزیرانێكی تردا بگەڕێین”.