كۆلبه‌رێكی كورد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژرا
له‌گه‌ڵ خراپ بوونی دۆخی دارای خه‌لكی ئێران, پیشه‌ی كۆڵبه‌ری له نێوان سنوری هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رووی له زیاد بوونه, به‌ڵام هه‌میشه كۆلبه‌ران ده‌كرێنه ئامانجی سێره‌ی سوپی پاسدارانی ئێران ئێواره‌ی رۆژی 3-10-2018 به‌ته‌قه‌ی ھێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆڵبه‌رێك كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “عه‌زیم محه‌مه‌دی” له‌نێوان شاخه سه‌خته‌كانی نه‌وسود و ته‌وێڵه به ته‌قه‌ی ھیزه‌كانی ئێران كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كوژراوه‌كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌شاری سه‌ر به‌شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.