دوو ته‌قینه‌وه ئه‌م شاره‌ی كوردستانی هه‌ژاند.

له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه له دوو گه‌ڕه‌كی جیاوازی شاری كه‌ركووك، 4 كه‌س بریندار بوون ره‌وشی شاره‌كه له دوای خیانه‌تی16ی ئۆكتۆبه‌ر نائارامه و باش نیه.”
له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایان كردووه.” له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی هه‌ڵواسراو به ئۆتۆمۆبیلێكی مه‌ده‌نییه‌وه له نزیك قوتابخانه‌ی مه‌یامه له گه‌ڕه‌كی “ئه‌سرا و مه‌فقودین”ی ئه‌و شاره، 3 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیشیانكرده‌وه، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له نزیك فه‌رمانگه‌ی كاره‌با له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی باشووری كه‌ركووك، كه‌سێك برینداربوو.
وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی دۆمیز له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوی جۆری ئۆپڵه‌وه ئه‌نجامدراوه، كه هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له‌دوای خیانه‌تی16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتیه‌وه، شاری كه‌ركوك نائارامه و رۆژانه ته‌قینه‌وه و رفاندن و كووشتن له‌و شاره بووه به ئاشكرا و رووده‌ده‌ن.”