نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 4ـی 10ـی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە دابەزین کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 84دۆلار و 90 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.”

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکی 85 دۆلار، بەرزترین ئاستییەتی لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2014وە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە بەهۆی نزیکبوونەوەی سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران کە بڕیارە چواری تشرینی دووەمی ئەمساڵ بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

Back to top button