ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بۆ هاووڵاتیان.
ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه سه‌باره‌ت به ئه‌وانه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له كوردستانه‌وه بۆ ووڵاتی سعودیه ده‌كه‌ن.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ئاگادارینامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه.” كه ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه بۆ وه‌رگرتنی مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به‌م گه‌شته له ماوه‌ی (7) حه‌وت ڕۆژدا كه ده‌ست پێده‌كات له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2018/10/4 تاكو پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه 2018/10/11 به‌رامبه‌ر به (100.000) سه‌د هه‌زار دینار كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه.