پڕۆژه‌ی رێگای قیرتاوی هــــــهولێر_دهــــــــۆك ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی ھه‌ولێر،باس له به‌ستنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كات و به پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌بات له سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان.”
له‌و باره‌وه، (ھونه‌ر گلی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی ھه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕایگه‌یاندووه.” له رۆژانی دابێ گرێبه‌ستی قۆناغێكی گرینگی دروستكردنی رێگای نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێر – دھۆك له نێوان كۆمپانیای جێبه‌جێكار و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرن واژۆ ده‌كرێت، كه رێگاكه له شه‌قامی 150 مه‌تریی ھه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ سنووری شاره‌دێی رۆڤیای پارێزگای دھۆك.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی ھه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” رێگاكه له سێ قۆناغ پێك ھاتووه، قۆناغی یه‌كه‌م دھۆك بۆ رۆڤیایه، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كه ده‌ستی به كار كرد، قۆناغێكی دیكه‌ی گرینگ له ھه‌ولێر بۆ رۆڤیایه كه درێژییه‌كه‌ی 38 كیلۆمه‌تره و پێشبینی ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی دابێ ئه‌ویش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌كی ناوخۆیی واژۆ بكرێت و بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی باسكردووه.” رێگای ھه‌ولێر – دھۆك، رێگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و به‌پێی ستانداردی جیھانی دروست ده‌كرێت، كه ھه‌ولێر به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراھیم خه‌لیله‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌یش ھه‌رێمی كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنی رێگاوبانه‌وه، چونكه رێگاكه كارئاسانیی زۆر بۆ ھاووڵاتیانی ناوخۆ و بیانی ده‌كات.